چواس خالید – هەولێر
به گوژمه‌ی نزیك به دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی چه‌ند كۆڵانێك له گه‌ڕه‌كی تیمارتی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات هه‌ر له هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنان و قیرتاوكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی گوندی نازماوه به گوژمه‌ی نزیك به پێنج سه‌د ملیۆن دینار جێبه‌جێ كرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی تیمارتی هه‌ولێر دانا.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی تیمارتی هه‌ولێر، به چه‌ند قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه له قۆناغی یهكەمدا، كردنه‌وه و تێكهڵڕێژكردنی چوار شه‌قامی پازده مه‌تری و شه‌قامێكی سی مه‌تری به درێژی دوو كیلۆمه‌تر و به ڕووبه‌ری سی و هه‌شت هه‌زار مه‌تر دووجا ده‌بێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی تیمارتی هه‌ولێر، به گوژمه‌ی سه‌د و نه‌وه‌ت و هه‌شت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ‘ئه‌مانه‌ت’، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه، كه پێوییستیه بۆ دانیشتوان و كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و كارئاسانی هاتوچۆ بۆ دانیشتوان و شۆفێران فه‌راهه‌م ده‌هێنێت، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به كوالێتی به‌رز و شێوازی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
جیا له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه و هه‌ر له هه‌ولێری پایته‌خت، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قام له گوندی نازماوه جێبه‌جێ كرا.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قام له گوندی نازماوه، بریتییه له دروستكردن و كۆنكرێتكردن و قیرتاوكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی گوندی نازماوه له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، كه ئێستا ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت و هه‌وڵده‌درێت به كوالێتی به‌رز و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م بخرێته خزمه‌ت دانیشتوانی گونده‌كه‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قام له گوندی نازماوه، به گوژمه‌ی چوار سه‌د و شه‌ست ملیۆن دیناری عێراقی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پڕۆژه‌كه‌دا، ڕۆنان و دروستكردنی شه‌قام به درێژی هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌تر و قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قام به ڕووبه‌ری حه‌ڤده هه‌زار مه‌تر دووجا هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه، ئێستا له هه‌ولێری پایته‌خت چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕێگه‌وبان له جێبهجێكردندانه و ڕشتانه كاریان تێدا ده‌كرێت، له‌وانه‌ش ڕۆنانی ڕێگه‌ی دووسایدی كۆیه و بنیاتنانی ڕێگه‌ی دسایدی دهسنهزان هیزۆپ و هتد…،.
پاشخان:
به‌پێی داتا و ئاماری به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان، له ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٥، له‌وماوه‌یه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و هه‌شت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قام و قیرتاوكردنه‌وه‌ی له‌ناو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه.

