رۆژنامەی ھەولێر

لوتکەی نێودەوڵەتی “سەرکردایەتیی ئافره‌تان لە حوکمڕانی خۆجێیی”ـدا بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی (رەجب تەیب ئەردوغان)سەرۆککوماری تورکیا؛ كۆنفرانسی “لوتکەی نێودەوڵەتی سەرکردایەتیی ئافره‌تان لە حوکمڕانی خۆجێی” له‌ ئه‌سته‌نبووڵ به‌ڕێوه‌چوو.

لە کۆنفرانسەکەدا، ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و ( بەیان سامی) ڕاوێژکاری سەرۆکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بەشدار بووین.
“لوتکەی نێودەوڵەتی سەرکردایەتیی ژنان لە حوکمڕانی خۆجێیی” لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئافرەتان لە ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدان، لە ڕۆژانی 4-6ی کانونی یەکەمی 2025 لە ئەستەنبوڵ بەڕێوچوو.
ئەم لوتکەیە ئامانجی کۆکردنەوەی سەرکردە دیارەکانی ئافره‌تانه‌ لە ناوخۆی تورکیا و دەرەوە، لەوانە وەزیرەکان، سەرۆک شارەوانییەکان، ئەکادیمییەکان و بەرپرسانی حكوومه‌تی ناوخۆیی، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی سەرەکی(سیاسەتەکانی ئافره‌تان و خێزان، گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە، بەڕێوەبردنی مەترسی کارەسات و شارە خۆڕاگرەکان، کۆچ، گونجان و تێكه‌ڵبوونی کۆمەڵایەتی و شارە زیرەکەکان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی).