رۆژی پێنجشەممە، ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٥، د. سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش، سەردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد لە بەغداد و لەلایەن مامۆستا ئازاد حەمید شەفی، بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق و کادیرە پێشکەوتووەکانی لقەوە پێشوازی لێکرا.
لە میانەی دیدارەکەدا، تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی لایەنی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن کرا و بڕیاردرا وەرەقەیەکی کاری هاوبەش ئامادە بکرێت پەیوەست بە چۆنیەتی پەرەپێدانی کاری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە بەغدا.

