رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان لە بەغدا شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە بەغدا بەسەردەکاتەوە

رۆژی پێنجشەممە، ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٥، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەڤاڵ تەحسین دۆلەمەری، ئەندامی بەش و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش، سەردانی شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی لە شاری بەغدا کرد.

لە میانی بەسەرکردنەوەکەیدا، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بەناو بەشە جیاوازەکانی پێشانگەکەدا، لە نزیکەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە دەزگا چاپ و بڵاوکراوەکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییە بەشداربووەکان گفتوگۆیان کرد و دەستخۆشییان لە ڕێکخەرانی پێشانگەکە کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو کەشە کولتوورییە.

جێگەی ئاماژەیە، لەم پێشانگەیەدا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی بە سەدان ناونیشان لە بوارەکانی (سیاسی، زانستی، مێژوویی و ئەدەبی و هونەری) پێشوازی لە خوێنەران دەکات..