رۆژنامەی ھەولێر

پرۆژەی دروستکردنی سێ کۆڵان لە گوندی مامزاوە جێبەجێ دەکرێت

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 6.12.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر،، تریفە نەجات عەساف بەرێوبەری شارەوانی شەش و ژمارەیەک لە ئەندازیاران، پرۆژەی دروستکردنی سێ کۆڵانی لە گوندی مامزاوە بەسەرکردەوە…

پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لەتیمەکانی شارەوانی و کۆمپانیای جێبەجێکار کردو هیوای خواست ئەو پڕۆژەیە ببێتە مایەى ڕەزامەندیى هاوڵاتییان کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن، ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەى لە توانا دابێت بەپێى ئیمکانیات و بودجەى بەردەست بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی هەوڵاتییانی سنووری هەولێر .

شایەنی گوتنە پرۆژەی دروستکردنی سێ کۆڵان لە گوندی مامزاوە، پرۆژەکە بریتییە لە دروستکردن و کۆنکریت کردن سێ کۆڵان بە رووبەری ٢٥٠٠مەتر دووجا لە گوندی مامزاوە، لەسەر داهاتی ١٥٪ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە شێوەی راستەخۆ بە کورتترین ماوە جێبەجێ دەکرێت..