رۆژنامەی ھەولێر

هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی گەرەک و شەقامەکانی هەولێر، بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ئەگەری باران بارینی زۆر بەردەوامی هەیە

لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران بارین، تیمەکانی شاراوەنی، ئاوەرۆ، ئاودێری، هەولێر، بەهاوبەشی دەستیان بەهەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەو فراوانکردنی کەندو ڕێڕەوی ئاوی سروشتی هەندێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و پاک کردنەوەی ئەو شوێنانە کرد، کە بەهۆی باران بارینەوە ئاوی لێ کۆدەبێتەوە …
ئەو تیمە هاوبەشانە ئەمشەو چاڵەکانی ئاوەرۆی بازاڕی شیخ ئەڵلا و کۆڵانەکانی بازاری تەیراوەیان خاوێن کردەوە …

شایەنی باسە هەر ئەمرۆ ئەو تیمانە بەبەردەوامی گەرەکەکانی شۆرش و سەلاحەددین و گولان دەورووبەری قوتابخانەی دەرسیم و شەقامی کۆیەیان پاککردەوە …
بریاریشە ئەو تیمانە بەردەوامی بەپرۆسەی خاوێن کردنەوەی گەرەکەکان بدەن…