ئه‌مڕۆ پێنجشەممە نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قەنجۆ، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووی باوكیان كەسایەتی و خەباتكار و پێشمەرگەی دێرین قەنجۆ عه‌بدولجه‌بار ڕێكانی، سه‌ره‌خۆشيى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزەكەيان كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوخه‌مى و هاوسۆزیی خۆی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هيواى خواست خوداى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانەوادە و هاوڕێیانی ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه ئیسماعیل قەنجۆ ڕێکانی سوپاس و پێزانينى خۆى و خانەواده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕی.

