ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2.12.2025 به ئاماده‌بوونی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ئاڵوگۆری پۆستی قائیمقامی قه‌زای پیرمام به‌رێوه‌چوو….
له‌و رێ‌و ره‌سمه‌دا كاروان كه‌ریم خان وه‌ك قایمقامی نوێ پیرمام ده‌ستبه‌كاربوو، له‌گه‌ڵ حامد ئیسماعیل رێكاری یاسایی نێوانیان په‌یره‌و كرا …
له وته‌یه‌كدا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به فه‌رمانی كارگێڕی تایبه‌ت به‌و گۆڕانكارییه‌كاندا ، وێرای به‌رز نرخاندنی كاری و ئه‌ركی دڵسۆزانه‌ی قائیمقامی پێشووی پیرمام، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قائمقامی نوێ كرد‌و ئاماژەی بەوه‌دا، كه‌وا پرۆسه‌ی گۆڕانکاری کارگێری وەک نوێبوونەوەی گرنگه لەسەرجەم کایەکانی کارگێریدا بەهاو گرنگی خۆی هەیە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ئه‌جیندای خۆی خستوته كار .
لە کۆتایدا پیرۆزبایی لە یەکتری کرا ..

