سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە زیاد ئه‌لبه‌تارسه، سه‌فیری نویێ شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد.
پارێزگاری هەولێر وێرای به‌خێر هێنانی گه‌رمیان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له سه‌فیر( زیاد ئه‌لبه‌تارسه )، وه‌ك سه‌فیری نویێ شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی پارێزگای هه‌ولێری نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك، هاوكات باسی لە رۆڵی دبلۆماسی ئۆرده‌ن له‌ناوچه‌كه كرد و جه‌ختی لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرده‌وە، وەک پارێزگاری هەولێریش ئامادەیی هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی خسته روو، هاوكات ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد‌و خودی سه‌رۆك بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی شانشینی ئۆرده‌نی كرد، له‌و روانگه‌شه‌وه‌یه كه ئه‌مرۆ هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ شانشینی ئوردن لە پەیوەندی و دۆستایەتی زۆر باشدایه .
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه زیاد ئه‌لبه‌تارسه، سه‌فیری شانشینی ئوردن لە هەولێر، سوپاسی پێشوازی گه‌رمی پارێزگاری هەولێر کرد‌و دووپاتیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵگه‌ری ئوردن لە هەولێر کردەوە، هاوكات ئاماژه‌یان به پرۆسه‌ی فراوان بوون و گه‌شه‌ی هەولێری پایتەخت كرد، كه پێشکەوتنێکی نه‌وعی مه‌ده‌نی و شاره‌ستانی بەخۆیەوە بینیوەو بۆته نمونه‌ی پێشكه‌وتن له هه‌موو ناوچه‌كه.
له‌و دانیشتنه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، زیاد ئه‌لبه‌تارسه، سه‌فیری شانشینی ئوردن، بیرورایان له‌سه‌ر فراوان كردنی جۆری په‌یوه‌ندییه ئابووری و گه‌شتیاری و ته‌ندورستییه‌كان ئاڵوگۆر كرد، به‌جۆرێك له خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئۆرده‌ن دابێت . له كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردووك لا هیوایان خواست له‌مه‌و دوا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌نگاوی پێشكه‌وتووتر به‌خۆیه‌وه ببینێ و كه‌ناڵی سه‌ردانه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر، به‌رده‌وامی پێ بدرێ .

