رۆژنامەی ھەولێر

ماڵپەڕی شێخان میدیا دەستی بە وەشان کرد

لە درێژەی هەنگاوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بۆ بەرەوپێشبردنی میدیا، ماڵپەڕی شێخان میدیا بە زمانەکانی کوردی – عەرەبی بە دۆمەینی www.shexanmedia.net دەستی بەوەشان کرد.

هەکار هەرکی لێپرسراوی هۆبەی سۆشیال میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لەم بارەیەوە بۆ ڕۆژنامەی هەولێر گوتی: دروستکردنی ماڵپەڕی شێخان میدیا لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە کە لە ماوەکانی ڕابردوو لەلایەن د. سالار عوسمان، بەرپەسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک ڕاگەیاندرا بۆ فراوانکردنی ڕادیۆی شێخان و گۆڕینی بۆ (توڕی میدیایی شێخان) کە پێکهاتووە لە (وێب تیڤی، ڕادیۆ، گۆڤار، ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا).
هەکار هەرکی گوتیشی: فراوانکردنی شێخان میدیا ئامانج لێی دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیانی سنووری قەزای شێخان و دام و دەزگا حزبی و حکۆمییەکانە و هەنگاوێکە بۆ زیاتر پێشخستنی ڕۆڵی میدیا کە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و بەرپرسار لە پرسە نەتەوەییەکان.
لەوبارەیەشەوە، کاروان حاجی، بەرێوبەری تۆری میدیایی شێخان، دەڵێت: کردنەوەیی ویبسایتی شێخان میدیا ئامرازێکە بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەرشیفی دەوڵەمەندەی قەزایی شێخان چۆنکە ئەمە یەکەم جارە ویبسایتێک لەم دەڤەرە دەست بە وەشان بکات و بتوانیت هەموو دەنگ و رەنگەجیاوازەکانی دەڤەرەکە لە خۆی کۆبکاتەوە، پارتیش بە چەتری هەموو کوردستانییان ناسراوە، بۆیە هەموو ئاین و ئاینزاکان خۆیان لە پارتی دا دەبیننەوە.