ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بەسەر دەکاتەوە.
لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 20 هەزار ناونیشانی جیاوازی کتێب پیشاندەدرێن و 50 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 10 وڵاتی جیاوازە بەشداریی تێدا دەکەن.
پێشانگاکە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانییەوە تا 06:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت و چالاکی جۆراوجۆر تێیدا بەڕێوەدەچن.

