رۆژنامەی ھەولێر

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشەکەی کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، “بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد.”

وەک ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا “بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.”