ئەمڕۆ چوارشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤانی کورد جان دۆست کرد.
لە دیدارەکدا، گفتوگۆ لەبارەی بزاڤی ڕۆشنبیری لە کوردستان و ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە پەرەپێدانی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کرا.
لای خۆیهوه، سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەستخۆشیکردن لە کار و بەرهەمەکانی نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە برەودانی زیاتر بە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەری و پشتیوانیکردنی ڕۆشنبیران و ئازادیی بیروڕا و کار و چالاکيی رۆشنبیری دووپات کردەوە.

