رۆژنامەی ھەولێر

ئاسانکارییەکی نوێ بۆ حاجیان و عومرەکارانی کوردستان کرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین و نەهێشتنی ماندووبوونی هاووڵاتییان، ئەمساڵ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستەمی حەجدا کراوە و تەواوی نووسینگەکان بە شێوەی “لۆکەیشن” دەخرێنە بەردەست.

کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: “ئەمساڵ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستیمی ئەلیکترۆنیی ‘دەروازەی حەج’ کارا کراوە.”

بۆ یەکەمجار پرۆسەی ڕاگەیاندنی ناوی حاجیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بووە و هەر هاووڵاتییەک ناوی دەرچووبێت، راستەوخۆ لە ڕێگەی کورتەنامەوە (SMS) پیرۆزبایی لێ کراوە.
کاروان ستونی ئاماژەی بەوە کرد کە ماوەی چەندین ساڵە کار لەسەر ئەوە دەکەن زۆرترین ئاسانکاری پێشکەش بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ناونیشان و لۆکەیشنی (GPS) سەرجەم نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاو کرایەوە، تاوەکوو هاووڵاتییان بەبێ ماندووبوون شوێنەکان بدۆزنەوە و مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

بە گوێرەی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە داهاتوودا کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دیکەی نوێ بۆ حاجیان و عومرەکاران ڕادەگەیەنن کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری زیاتر.

1-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه هه‌ولێر‌:

https://maps.app.goo.gl/8wfk25UT8XFwaJct9

2- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی دهۆك :

https://maps.app.goo.gl/ndWDkGWSYwNCg4SC8

3-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی سلێمانی :

https://maps.app.goo.gl/V4NAFJkK2bnZ7qg38

4- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ :

https://maps.app.goo.gl/q2nEWBngFPZWsVFD7

5-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران :

https://maps.app.goo.gl/h2NByzCJP9vopUuZ6

6- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ:

https://maps.app.goo.gl/cAMggHuueFZhaNYv7

7- نووسینگه‌ی حه‌ج وعومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان :

https://maps.app.goo.gl/w9JMiGNGguHohC4r7

8-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین :

https://maps.app.goo.gl/A23QWk1nguHG4XAy9