سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم قوتابییانی دەرچووی زانكۆی سەڵاحەدین كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئاهەنگی دەرچووانی خولی 44ـەمینی زانكۆی سەڵاحەدین لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری لە شاری هەوڵێر بەڕێوەچوو.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییە دەرچووەكان كرد و رایگەیاند “پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی (44)مینی زانكۆی سەڵاحەدین دەكەم”.
سەرۆكی حكوومەت هەروەها رایگەیاند “ئێوە هێزی گەشەكردن و پێشكەوتنی زیاتری كوردستانن”.
لە ئاهەنگی ئەمڕۆی دەرچووانی زانكۆی سەڵاحەدین، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری مەڕاسیمەكەی كرد.
لە ئاهەنگەی ئەمڕۆی زانكۆی سەڵاحەدیندا بەشێوەیەكی گشتی 5029 قوتابی دوای ئەرك و ماندووبوونێكی زۆر، بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرت و پڕۆسەی خوێندنی زانكۆیان بەسەركەوتوویی تەواو كرد

