وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزیی ڕاگەیاند، کە لە سەنتەری زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی ئەنجام درابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزیی ڕاگەیاند، کە لە سەنتەری زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی بەڕێوەچووبوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، ئەو کەسانەی تا ئێستا ئەنجامەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان، لە بەشی (course)، کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://lc.digital.gov.krd/#/login

