ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له دیدارێکدا له دهۆک له‌گه‌ڵ ئەحمەد داوودئۆغڵۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئاینده، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرده‌وه و هاوڕا بوون که کاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌وه ده‌بێت. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی هه‌موولایه‌کیان بۆ پرۆسه‌که به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داهاتووی پرۆسەی سیاسی له عێراق، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.

