رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵۆ کەسایەتی و سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕ کرا.

جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.