رۆژنامەی ھەولێر

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق گەیشتە ھەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.11.17، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازیان لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق کرد. کە بڕیارە بەشداربێت لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) لە شاری دهۆک.

كە لە کۆڕبەندی ئەمساڵ سەرۆک بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، و سەدان سەرکردە، کەسایەتیی سیاسی، نوێنەر، دیپلۆمات و کەسانی دیكەی ئەکادیمی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدار دەبن و گفتوگۆ لەسەر ململانێ و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و بەدوای ئاشتی و چارەسەرێکی درێژخایەن دەگەڕێن بۆ ئاڵنگارییەکان.