رۆژنامەی ھەولێر

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم فەرمانبەران: جارێ مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بەو زەوییانە مەكەن كە بۆتان دەرچووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر داوا لە هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەكات كە زەوییان بۆ دەرچووە، جارێ مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێ مەكەن، چونكە رەنگە لە داهاتوودا ببێتە هۆی نانەوەی كێشە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دوای پیرۆزباییكردن لە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی زەوییان بۆ دەرچووە، لە ئاگاداری و روونكردنەوەیەكی ئاماژە بەوە دەكات “ئاگادارتان دەکەینەوە كە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەم زەوییانە دروست نییە، رەنگە كڕین و فرۆشتنی ئەم زەوییانە ببێتە هۆی کێشە لە داهاتوودا”.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە “تاوەکو دەبنە خاوەنی سەنەد (تاپۆ)‌ی خۆتان، لە ئەگەری وەرگرتنی دووبارەی زەوی، ئەو فەرمانبەرە زەوییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و تووشی سزای یاسای دەبێت”.

جەختیش لەوە كراوەتەوە كە “داوای پابەندبوونتان لێ دەکەین و مامەڵە بەو زەوییانە مەکەن تاکو دەبنە خاوەن سەنەد یاخود تاپۆی خۆتان”.