پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له تيڤادار گه‌ره‌گى تاكاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هه‌نگاریا له هه‌رێمی کوردستان كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ کونسوڵی گشتیی نوێى هه‌نگاريا خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
هه‌ردوولا باسيان له چۆنيهتيى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه‌ى ده‌رفه‌ت هه‌يه و ده‌كرێ تياياندا هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان فراوانتر بكه‌ن.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا، تيشكيان خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى.

