بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و قەراغ ڕووبارەکان نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ هۆشداریدایە هاووڵاتییانی سنوورەکە بەهۆی ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین.
لە ڕاگەیێندراوەکەی بەرگریی شارستانیدا هاتووە: “بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت”.
بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن کە بۆ کاری پێویست نەبێت، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ ڕووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسیی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێ دەکرێت.

