رۆژنامەی ھەولێر

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد سالار

بەڕێز خانەوادەی هونەرمەند و هەڵگری میدالیای بارزانی مامۆستا ئەحمەد سالار

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (ژیان عەبدوالحد) خوشکی بەڕێزتانمان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزمان و دۆستان و خانەوادەی بەڕێزتا دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
داواکارین خوای گەورە مامۆستای خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و، ئێوەی بەڕێزیش لە خەم و کۆستی دیکە بەدوور بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک
١٢ـی ١١ـی ٢٠٢٥