ئەمشەو سێشەممە 2025.11.11، دوا بەدوای كۆتایهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر، تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای1، ئارام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری شارەوانی1، ژیار جەلال، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و خزمەتگوزاری، ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پارک و باخچەکان، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی و فەرمانگەی ژینگەپارێزی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکە بە هاوبەشی، دەستكرا بە هەڵمەتێكی فراوانی لابردنی پۆستەری كاندیدەكان و لۆگۆ و ئاڵای لایەنە سیاسە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن.
لەو بارەیەشەوە ، پارێزگاری هەولێر ، وێڕای دەستخۆشی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی و تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکە و کرێکاران، داواشی لە لایەنە سیاسییەكان و كاندیدان كرد، لەو هەڵمەتەدا هاوكاری تیمەكانبن و هەر لایەنێك پۆستەر و لۆگۆی خۆی لە شەقام و شوێنە گشتییەكان كۆ بكاتەوە.

