ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى له ماركۆ ڕۆبيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
له نامهكهيدا، ماركۆ ڕۆبيۆ ستايشى رۆڵى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات له كردنه‌وه‌ى بۆريى نێوان عێراق و توركيا بۆ ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا، ڕۆبيۆ پێزانين بۆ رۆڵى به‌رده‌وامى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئاسانكردنى گفتوگۆى نێوان توركيا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيان له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له سووريا ده‌رده‌بڕێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوبه‌شيى و به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مايه‌كى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌ركردايه‌تى و هاوبه‌شيى بنياتنه‌رانه‌تان، گيانى به‌رپرسياريه‌تى و دانايى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاريكارى.
له كۆتاييى نامهكهيدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا وێڕاى سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌يمانيى به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستايشى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و يه‌كڕيزيدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پته‌وكردنى هاريكاريى ئابووريى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌نديى هاوبهشيیان به‌هێز ده‌كات

