رۆژنامەی ھەولێر

پیرۆزە … وەک یەکەم کورد خەڵاتی پووشکین بە پ. ڕەشاد میران بەخشرا

لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و مێژووییدا لە کۆشکی كرملینی مۆسکۆ، فلادیمیر پووتین، سەرۆکی کۆماری فیدراڵی ڕووسیا، خەڵاتی بەهاداری (پووشکین)ی بە پرۆفیسۆر د. ڕەشاد میران، زانا و ڕۆشنبیری نەتەوەیی کورد، بەخشی.
ئەم دەستکەوتە گەورە و نایابە، نەک تەنها شانازییەکی بێ‌وێنەیە بۆ پرۆفیسۆر میران، بەڵکوو ڕێزێکی بەرزە بۆ هەموو نەتەوەی کورد و کولتووری دەوڵەمەندی کورد. دکتۆر میران، وەک یەکەمین زانا و پسپۆڕی کوردی وەرگری ئەم خەڵاتە جیهانییە..
خەڵاتی (پووشکین)، کە لە ناوی گەورەترین شاعیر و نووسەری ڕووسی، ئەلێکساندر سێرگێیەڤیچ پووشکینەوە، بە دانیشتووانی سەرتاسەری جیهان دەبەخشرێت، نیشانەی پێزانین و ڕێزگرتنە لە کەسایەتییە تایبەتەکانی بواری ئەدەب، هونەر و کەلتوور.
خەڵاتی پوشکین بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٨١ لەلایەن ئەکادیمیای زانستەکانی ڕووسیاوە دامەزراوە، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەلێکساندەر پوشکین (١٧٩٩-١٨٣٧)، یەکێک لە گەورەترین شاعیرانی ڕووسیا. خەڵاتەکە دەبەخشرێت بەو کەسانەی ئاستی نایابی ئەدەبییان بەدەست هێناوە. هەروەها دەبەخشرێت بەو کەسانەی بەشدارییان لە ناساندنی ئەدەبی ڕووسی بە جیهاندا کردووە.بەناوی خۆم و
ستافی “ڕۆژنامەی هەولێر ” ەوە، بە شانازییەوە، پیرۆزبایی لەم سەرکەوتنە مێژووییە و دەستکەوتە نێودەوڵەتییە لە گەلی كوردستان و ئەدیب و ئەكادیمیست و ڕوناكبیران و زانكۆی سەڵاحەددین و خەڵكی شەقڵاوەو هەموو دەڤەری خۆشناوەتی دەكەم، بۆ ئەو سەركەوتنەی د. ڕەشادی مامۆستاو هاوڕێ و هاوشاریمان.