رۆژنامەی ھەولێر

200 سمارت بۆرد بۆ قوتابخانەکانی کوردستان دابینکرا

وەک یەکەم قۆناغ 200 سمارت بۆرد بە بەهای 430 ملیۆن دینار بۆ قوتابخانەکانی کوردستان دابین کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی تشرینی دووەم، ئالان حەمەسەعید, وەزیری پەروەردە, لە پلاتفۆرمی فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردەوە: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک قۆناغی یەکەم 200 تەختەی زیرەک (سمارت بۆرد) بۆ قوتابخانەکانی هەرێم دابین کرا.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، بە بەهای 430 ملیۆن دینار سمارت بۆرد کڕدراوە و هەفتەی داهاتوو بەسەر ژمارەیەک قوتابخانە دابەش دەکرێت.

ئالان حەمەسەعید روونی کردووەتەوە، ئەم سمارتت بۆردانە بۆ قوتابخانەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و زاخۆ و سۆران و ڕاپەرین و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابینکراوە.