رۆژنامەی ھەولێر

لێخۆشبوونی 50% بۆ كرێی خوێندنی بەشێك لە قوتابییانی زانكۆ و خوێندنی باڵا راگەیەنرا

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا لێخۆشبوون بەڕێژەی 50% بۆ كرێی خوێندن بۆ ئەو خێزانانە بكات كە دوو قوتابی یان زیاتریان لە خوێندنی پارالێل یان ئێواران هەیە.

وزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: بە فەرمانى وەزارى ژمارە (20905) كە لە ڕێکەوتى (2/ 11/ 2025) دەرچووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارمان دا بە:-

• ئەو خێزانانەی دوو قوتابی یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبوون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی (50٪) لە کرێی خوێندنەکەیان دەکرێت، بە هەمانشێوەی ساڵانی پێشوو.

• ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لە دوای داشکاندنی (45٪)ی کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت.

• ئەم داشکاندنە سەرجەم قوتابیان خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکوومییەکان دەگرێتەوە.

• ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی (2025- 2026) جێبەجێ دەکرێت.