وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (800،470،000)دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیركردنی ژمارەیەك شەقام لە سنووری شارەوانیی ئاكرێ.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێیە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیركردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی 11ی ئادار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ.
جگە لەم پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بەپێی پلانی شارەوانیش پرۆژەكانی شارەوانی بەردەوام دەبن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە شارەكە.

