رۆژنامەی ھەولێر

زۆرینەی كارمەندانی تەندروستی دەنگیان بۆ لیستەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانە؛ بەڵێ بۆ لیستی ٢٧٥

ماكوان عێزه‌‌ت – هەولێر

 

كارمەندانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە بۆ زیاتر خزمەتی كوردستان دەنگ بە پارتی دەدەن، ده‌نگده‌رێكیش ده‌ڵێ: “چاوه‌ڕێی یه‌ك ملیۆن و زیاتر دەنگین بۆ لیستی 275ی پارتی.”

له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش بەشێكی زۆری كارمەندانی تەندروستی لە سنووری پارێزگای هەولێر جەخت دەكەنەوە سه‌ری پارتی به‌رزتر ده‌كەنەوە و سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ن، پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات و لیستی 275 ده‌بێته‌ لیستی ملیۆن ده‌نگی.”
ویژدانت بەکار بهێنە تەنها ٢٧٥ شایەنی هەڵبژاردنە ئەمە گوتەی دەستپێكی مەسعوود شەیدا كارمەندی تەندروستییە و دەشڵێت: دەنگ بە لیستێک دەدەم کە بەڵێنی دا، بیگەیێنێتە جێیش؛ دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤایەتیە بچوکترین وەفایە بەرامبەر بەم هەموو خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و ئەمن و ئاسایشەی کە لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی و برا گەورە بەرپا بووە. دەنگدان بەلیستی ٢٧٥ دەنگدانە بە گیانفیدایی و قوربانییەکانی پێشمەرگە و ئەنفال و جینوساید و هەزاران تاوانی تر کە دژ بە دۆزی رەوای گەلی کورد لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق بەرامبەر بە کورد و خەڵکی کوردستان ئەنجامیان داوە، بەهێزبوونی پارتیمان لە بەغدا بەهێزبوونی هێز و دەنگی دایکی شەهیدانە.
مەسعوود شەیدا گوتیشی: لیستی ٢٧٥ تاکە هێزە بتوانێت مافە دەستووری یەکانی خەلکی کوردستان بەدی بهێنێت و پێگەی کورد لە بەغدابەهێز بکات. لیستی ٢٧٥ و کاندیدە لێهاتووەکان هەڵبژێردراوی جەنابی سەرۆکن بۆیە بچووکترین وەفایە لەپێناو گیان فیداییەکانی جەنابی سەرۆک کە دەنگ بە ٢٧٥ بدەین. زۆر ناگەڕێمەوە بۆ مێژوو چونکە ئەوانەی ئێستا لە گۆڕەپانەکەدان ڕەنگە نەزانن داستانەکانی مێژوو چۆن تۆمار کراون من باسی دوێنێ و ئەمڕۆ دەکەم کە بەخەیاڵی هیچیاندا نەهاتبوو ڕۆژێک لە ڕۆژان جەنابی برا گەورە هەمووان سەرسام بکات بە پرۆژە ناوازەکانی (ئاوی فریاگوزاری، پرۆژەی ڕووناکی، ئەی‌تی‌ئێم ڕێگاو بان پشتێنەی سەوزایی زەوی دابەشکردن و بەرەو پێشبردنی كەرتی تەندروستی و چەندان دەستكەوتس تری گەورە) ئەمانە کارو پیشەی تاکە هێزی عێراقە نەک کوردستان بۆ یە سەروو ملیۆنێک بۆ لیستی ٢٧٥ شایستەی پارتیمانە و بگرە زیاتریش، منیش وەك تاكێك داوا دەکەم گەنج و لاوانی کوردستان دەنگ بدەن بە لیستی ٢٧٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناو ژیانێکی ئاسوودە خۆشگوزەرانی بۆ خۆتان و نەوەکانی داهاتوو.
هەورزا فارس لە بارەی بەشداریكردنی كارمەندانی تەندروستی لە هەڵبژاردن و دەنگدانیان بە پارتی گوتی: بە شانازییەوە یەكێك دەبم لەو ملیۆن دەنگە بۆ سەرخستنی لیستی 275ی پارتی، چونكە مێژوویەكی زێڕینی هەیە لە ئاوەدانی و بەرگری لە ئاسایش و پاراستنی كوردستان، پارتی خەبات دەکات بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵگەیەکی یەکسان بەبێ ڕەچاوکردنی ئایین، مەزهەب، ڕەگەز و کلتوورە جیاوازەکان. هەر وەك جێگری سەرۆکی پارتیمان، داوای لە گەنجانی كوردستان كرد ڕوو لە پارتی بکەن و ڕایگەیاند: “پارتی حزبی ئێوەیە، پارتی داهاتووی ئەم وڵاتەیە، پارتی گەرەنتیی سەرکەوتنی کوردستانە، پارتی کوردستانە”. باش دەزانین كە داهاتوومان بەدەست حیزبێكی وەك پارتی گرێنتی سەركەوتنمانە. جەخت دەكەینەوە پارتی هەڵدەبژێرین، کردارەکانی پارتی گەواهیدەری ئەوەن كە خەبات و تێكۆشانی ئەو هەزاران شەهیدانەیە کە گیانیان بۆ کوردستان بەخت کردووە و مەرگیان لە پێش ژیانیان هەڵبژاردووە، تاوەك كوردستان بپارێزن.
مۆفەق بلباس كارمەندی تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر گوتی: بەرەو سەرکەوتنی مه زنی ملیۆنی ‎(هاوبەشی – هاوسەنگی – سازان) دەنگ دەدەم بە لیستی شکۆ و شانازی پێکەوە ژیان 275‎، لە پێناو پاراستن و مانەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و داکۆکی کردن لە مافە دەستورییەکانی وە بە هێزکردنی دەنگی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران دژی ئەو ناداد پەروەریەی کە دەرهەق بە مافە رەواکانی گەلەکەمان دەکرێت، ‎ ‎پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا حزبێک نییە، بەڵکو قوتابخانەیەکی گەورەی کوردایەتییە، پێناسە لە نەتەوەی کورد دەکات و رابەرایەتی هەموو شۆڕشەکانی کوردی کردوە بەسەر پەرشتی جەنەڕاڵ بارزانی نەمر و سەرۆک بارزانی کە کوردیان بە هەموو جیهان ناساند هاوکات هەموو دەستکەوتە مێژووییەکانی کورد لەسەر دەستی پارتی بووە و بەردەوام دەبێت بۆ داواکردنی مافی رەوای گەلی کورد و لەپێناو یەکڕیزی گەلی کورد هەمیشە قوربانی بە دەستکەوتەکانی خۆی داوە. پارتی بەشانازیەوە هەر ڕۆژە و پڕۆژەیەك دەکاتە دیاری وەک پڕۆژەی روناکی و ڕێگاو بان و گەشتیاری وكشتوكاڵ وپەروەردە و تەندروستی. داوا دەكەم هەموو كوردستانیان پشتیوانی لیستی سەرۆک بارزانی بن، بۆ ئەوەی بە هیچ جۆرێك ڕێگە نەدرێت جارێكی تر عێراق بەرەو مەركەزیەت ودیكتاتۆریەت بگەڕێتەوە. بەڵێ ئێمە حزبی كردار و گوفتارین، حزبی پڕۆژە و ئاوەدانین، ئێمە حزبی سەرۆك بارزانین، هەنگاو دوای هەنگاو بە ئارامی بەرەو سەركەوتنی گەورەی لیستی (٢٧٥)ـی پارتی چاوەڕوان بن.
كاوە خۆشناو كارمەندی دیوانی وەزارەتی تەندروستی، پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دەربڕی و گوتی: من بۆیە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم لیستی٢٧٥ چونکە داکۆکیکارێکی ڕاستەی قینەی دۆزی کوردە هەموو کات خۆی بەخاوەنی کوردستان دەزانی ڕژدە لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان؛ خەمخۆرێکی تەواو و ڕاستەقینەی کوردە.