رۆژنامەی ھەولێر

زەوی بەسەر ژمارەیەکی دیکە پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند وەجبەیەکی دیکە زەوی لە هەولێر و دەوروبەری بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەیەکی دیکە ناوی سوومەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر- دەوروبەر ئاشکرا دەکرێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی ئەمجارە سوودمەند دەبن، رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لە ڕێگەی لێژنەی وەرگرتنی زەوی، بۆ یەکە سەربازییەکان ڕەوانە دەکرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن یان لە کاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێک، سەردانی لێکنەی وەرگرتنی زەوی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.