كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە وادەی كۆتاییهانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئاشكرا كرد.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: كاتژمێر حەوتی بەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی 8/11/2025 كۆتایی بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دێت و دەكەوینە نێو كاتی بێدەنگی هەڵبژاردنەوە.
راشیگەیاند: واتە لە رۆژی 8ی مانگ هەڵمەتی بانگەشەی كاندیدەكان كۆتایی دێت.
گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیشی كردەوە كە رۆژی 11/11/2025 پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە سەرجەم پارێزگا و شوێنەكان بەڕێوەدەچێت.

