چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، ڕشتانه كاری له پێشخستن و پته‌وكردنی ژێرخانی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان كردووه به جۆرێك له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا، دوو سه‌د و سی قوتابخانه‌ی نوێی بنیاتناوه و دوو هه‌زار قوتابخانه‌شی نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه، هاوكات كاره‌بای له وزه‌وی خۆر بۆ سه‌د و بیست و حه‌وت قوتابخانه دابینكردووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له كارنامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه و به كرده‌یی مه‌به‌ستییه‌تی خزمه‌تی زیادتر و شایسته پێشكه‌شی هاووڵاتیانی بكات، به پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان له ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، كه‌رتی په‌روه‌رده به‌ره‌وپێشچوونی ته‌واوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا، دوو سه‌د و سی قوتابخانه‌ی نوێ دروستكراون، دوو هه‌زار قوتابخانه‌ش نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و سه‌د و بیست و حه‌وت قوتابخانه‌ش كراونه‌ته وزه‌ی خۆر.
ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه تا یه‌كی تشرینی ٢٠٢٥، ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی نوێ له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به شێواز و دیزاینی گونجاو و سه‌رده‌میانه بنیاتنراون، كه ژماره‌یان دوو سه‌د و سی قوتابخانه‌یه، به ته‌واوی ته‌واو كراون و ته‌واوی پێداویستییان بۆ دابینكراوه.
جیا له‌وانیش ئێستاش ڕشتانه كار له ته‌واوكردنی چل و سێ قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی دیكه‌دا ده‌كرێت، كه بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش ته‌واو بكرێن و بخرێنه خزمه‌ت كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه.
جیا له ڕۆنان و بنیاتنانی قوتابخانه‌ی نوێ، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه، به هه‌زاران قوتابخانه نۆژه‌ن و نوێ كراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و سه‌د و چوارده قوتابخانه‌یه و ئێستا قوتابیان به ئه‌رخه‌یانی تێیدا ده‌خوێنن، بێجگه له‌وانه‌ش، ئێستا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه له بیست و دوو قوتابخانه‌ی دیكه‌دا ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی ژێرخانی كه‌رتی په‌روه‌رده، حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان بۆ یه‌كمجار هه‌وڵیداوه، له ڕێگه‌ی تیشكی خۆره‌وه و وزه‌ی پاك، كاره‌بای ٢٤ كاتی بۆ قوتابخانه‌كان دابین بكات، كه به هاوكاری ده‌زگای ‘خێرخوازی بارزانی’ و ڕێكخراوی یونیسێف، ئێستا سه‌د و بیست و حه‌وت قوتابخانه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه كاره‌بای بیست و چوار كاتی‌یان بۆ دابینكراوه.
تێچووی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كه‌رتی په‌روه‌رده له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌م نییه و له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، جیا له تێچووی به دیجیتاڵكردنی سیسته‌م و به‌ستنه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و ٧١٠ قوتابخانه و تۆماركردنی ١٦١ هه‌زار و ١٠٩ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی، له‌گه‌ڵ ملیۆنێك و ٧٦٧ هه‌زار و ٥٣٠ قوتابی و دابینكردنی زیادتر له ٦٥ هه‌زار ڕه‌حله، زیادتر له ترلیۆن و نیوێك دیناری عێراقی، له‌گه‌ڵ زیادتر له ٣٤ ملیار دینار، (كه خستویه‌ته ئه‌ستۆی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان)، بۆ خزمه‌ت و پێویستییه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده خه‌رج كردووه.
جیا له‌وانه و هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر پێداویستی ته‌نیا دووساڵی خوێندنی قوتابخانه‌كان وه‌ربگرین له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان، ملیارێك و ٥٥٠ ملیۆن دیناری عێراقییه، كه‌تێیدا چوار ملیار و ٩٦٣ ملیۆن و ١٢ هه‌زار و ٧٦٠ دیناری عێراقی، بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ خه‌رج كراوه، ٦٠ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار دیناریش بۆ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌كانی شنگال ته‌رخان كراوه، ٢٦٠ ملیۆن دیناریش بۆ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك.
له‌و دوو ساڵه‌دا، سێ ملیار دینار به مه‌به‌ستی باش به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی خوێندن، بۆ قوتابخانه‌كان خه‌رجكراوه، ٨٨٨ ملیار دیناریش تێچووی دابینكردنی نه‌وت بووه بۆ قوتابخانه‌كان، ٥٤٠ هه‌زار دینار بۆ پێداویستی خۆپارێزی قوتابیان و مامۆستایان ته‌رخانكراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ٣٤ ملیار و ٤٠ ملیۆن دیناری عێراقی له گۆڕینی كه‌ناڵی لۆكاڵی په‌روه‌رده‌یی بۆ كه‌ناڵێكی ئاسمانی و كردنه‌وه‌ی ڕادیۆ و كه‌ناڵی لۆكاڵی په‌روه‌رده‌یی له هه‌ولێر و دهۆك له ئه‌ستۆی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خه‌رج كراوه.
هاوكات له‌باره‌ی چاكسازیدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، پێداچوونه‌وه و وردبینی به دۆسیه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌دا كردووه و به‌هۆیه‌وه ساڵانه ملیارێك و ٥٨٠ ملیۆن و ٩١١ هه‌زار و ١٤٦ دیناری بۆ خه‌زێنه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكوومییهكانیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و بڕی ٣٨٠ ملیۆن دیناریان سزای سه‌رپێچیكارانی پابه‌ندنه‌بوو داوه، به بڕی ٧٢ ملیۆنیش په‌یمانگه پیشه‌ییه‌كان سزادراوون.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش چه‌ند كورسییه‌كی به‌خۆڕایی بۆ منداڵانی شه‌هیدان و هاوسه‌ره‌كانیان له قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان دابین كراوه و به‌گشتی نرخی خوێندن له كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڕێژه‌ی ١٠% بۆ ٢٥% دابه‌زێندراوه،.

