ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێمی بۆ هێنانهكايهى ناحيهى به‌رده‌قاره‌مان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى واژۆ كرد كه سه‌ر به قه‌زاى بازيان ده‌بێت.
هێنانهكايهى ناحيهى به‌رده‌قاره‌مان كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیانى ناحيه‌كه و گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه.

