رۆژنامەی ھەولێر

گرنگیی بەشدارییکردنی ئافرەتان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا

زوحا خالید ئەحمەد

 

ئافرەت ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە دیرۆکی وڵات و جڤاکی ئێمەدا. هەر لە دەسپێکی مێژووی مللەتەکەمانەوە هەتا نوکە بەردەوام بوویە، و شیایینە ژینگەیەکی تەندروست و ساخلەم ئاڤا کەن. چونکی هەبوون و پشکداریی وان بەردەوام لە بیاڤێن جیاوازێن ژیانیدا و موکومبوونا وان و ڕاوەستنانا وان لە پشتا زەلام و پشتگیرییا وان بۆ زەلام بەڵگەیەکی بە هێزە بۆ هەبوونی فاکتەرێکی زانستی و بەهێز لە دروستبوونی گۆڕانکارییەکی ئەڕێنی و بە مفا بۆ جڤاکی ئێمە.

ئەڤان گۆڕانکاریین ئەڕێنی کو ژ لایی جڤاکا مەڤە دروست بن، بە ڕێژەیەکی بەربچاو پشت بە هەبوونی شیانێن ژن و بەشداریی وان لە جڤاکی ئێمەڤە دبنە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ دروستبوونی وان گۆڕانکاریین ئەڕێنی کو لە جڤاکا مە بە درێژایی مێژووی مللەتەکەمان دروست بوویە و دروست ببیت لە نوکە و لە داهاتوودا. گرنگیی هەبوونی شیانێن ژن لە پەروەردێ: ژن پشکدارییەکی بەربچاو دکەن لە پێشکەڤتنا سازینێن جیاوازێن پەروەردەیی لە سەرتاسەری جیهانی، لە ڕێکا فێرکرنا یاسا و چەمکێن خاندن و نفیسین، و پێتڤییە و گرنگە ژن هاڤبەش بن لە ڕێڤەبرنا جڤاکیدا.
جەمیلە حەسەن عەڤدال بۆ هێلین میدیا: هەرێما کوردستانێ خۆدان مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندە لە بەشدارییکردنی ئافرەتان لەناڤا شۆڕەشێن کوردستانێ و مێژووی خزمەتکرنا وان لەناڤا دەستهەلاتێ و حکومڕانیێدا لە هەرێما کوردستانێ. سەرەڕای ئەڤان دەسکەڤتیان و سەرکەڤتنێن ئافرەتان لە هەمی قۆناغاندا کۆ بەدەست ئێخستینە و بەدەست کەڤتینە تا کو نها، بەلێ هێشتا ئاستەنگ و ڕێگرییێن بەشدارییکردنی ئافرەتان نەهاتینە بنبڕکرن بە تەواوی. بەربەستێن کەلتووری و جڤاکی و ڕێگرییێن لەبەرمبەر ئافرەتان بەردەوامن ژ بۆ دروستکردنا ئاستەنگا لەبەرامبەر بەشدارییکردنی ئافرەتان لەناڤا دەستهەلات و حکومڕانیێ و جومگە هەستیارێن کابینەیێن حکومەتا هەرێما کوردستانێ. خۆشبەختانە لە ماوەی بۆریدا و لە نهادادا پارتی دیموکراتی کوردستان قوتابخانەیەکی مەزن و موکوم بوویە ژ بۆ پێگەهاندنا ئافرەتێن سەرکردە و هەمی دەما تەئکیدی لە پشتەڤانییا تەواوی گرنگیی بەشدارییکردنی ئافرەتان لەناڤا دەستهەلات و حکومڕانیی هەرێمێ کریە.
ژن نیڤا جڤاکی نە و دایکانی نیڤا دینە، و لە جیهانی بە دایکا جڤاک و شارستانیی هەر وڵاتێک هێنە هژمارتن، و لە مێژووی هەر وڵاتێکی پێشکەڤتی و خۆدان مێژوو و دیرۆکێکی بە هێز، هەبوونی بەشدارییەکی بە هێزی ژن هەیە لە سازینۆی وڵاتی، بە تایبەت پەروەردە. هەرێما کوردستانێ بوویە نموونەیەکی ژندی و بەربچاو لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە بەشداریی ژن و شیانێن ژن لە سازینێن حکومی و کەرتێن تایبەت و گرنگییەکی زۆر بە شیانیت وان هاتییە دان بۆ پێشکەڤتنا جڤاکا ئێمە، و بە درێژایی مێژووی مللەتەکەمان ژن بەشدار بوویە و ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوویە لە سەرکەڤتنی هەمی شۆڕەش و سەرھەڵدانەکانی کوردستانێ، بە شێوەیەکی کۆ بەشدارییکردنی ئافرەتان لەناڤا پارتی دیموکراتی کوردستان لەناڤ هەمی حیزبێن کوردستانێ کە ئەوەێن لەناڤا دەستهەلاتێ بن و ئەوەێن ئۆپۆزیسیۆن و دەرڤەی دەستهەلاتێ بووینە، زێدەتر بوویە. بۆ یەکەمین جار لە مێژووی عێراقێ و ناڤچێدا ئافرەتێکی کریە سەرۆکی پەرلەمانی کە بلندترین و مەزنترین دەستهەلاتا یاسادانانێیە. ئەڤە ژی بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لە مێژووی پڕی سەروەریی پارتی دیموکراتی کوردستان. ژ ڕووی جیهانی و ئاستێن دەرڤە ژی هەمی لێکۆڵینەوە زانستییەکان بە بەردەوامی بۆ ئێمە داگە دیارکرن، ژ بۆ بەهێزکردنی ئافرەتان لە لایەن ئابووری و جڤاکیڤە دەبێتە ئەگەری زێدەبوونی سەقامگیری و گەشەکردنی جڤاکی. لە دەمەکیدا کۆ ئافرەتان بەشداریی د هێزا کاری و پڕۆسەی بڕیارداندا دکەن، ئابووریی وڵاتی گەشە دکەت و کۆمەڵگەه پێش دکەڤن. ئافرەت پێکهاتەیەکی نوێ و ناوازە دئیننە ناڤا حکومڕانیێدا، زۆر جارا جەختێ لەسەر پڕۆسەیێن پەروەردە و چاڤدێریی تەندروستی و چاڤدێریی جڤاکی دکەنەوە. بە زێدەکرن و زێدەبوونی ڕێژەی بەشداریی ئافرەتان لەناڤا دەستهەلاتێ و حکومڕانیێدا، هەرێما کوردستانێ شیانی هەیە سوود وەرگرتنێ ژ شیانێن ئافرەتان وەرگریت، ڕێبازێکی نوێ یا سیاسەت و حکومڕانیی لە ناوچێدا دابڕێژێت.
لە دەمێکیدا نەریتێن وان بەشەکێ سەرەکینە لەناڤ هەر کۆمەڵگایەکیدا، بەلێ زۆر گرنگە هەڤڕکیی ئەو پڕاکتیکە زیانبەخشە بکرێت کە دەبێتە ئەگەری سنوردارکردنی شیانێن بەشدارییکردنی ئافرەتان. هەوڵێن پەروەردە و هشیارکردنی کۆمەڵگەهێ دشێن ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە شکاندنا ئەڤان بەربەستێن کە دەبنە ڕێگر لەبەرامبەر بەشداریی ئافرەتاندا.
لە دوماهیکیدا دخازم بێژم بەشداریی ئافرەتان لەناڤا دەستهەلات و حکومڕانیێدا، بتنێ بابەتی مافی نییە، بەڵکوو پێویستییەکی بنەڕەتییە ژ بۆ گەشەکردن و سەقامگیریی هەرێما کوردستانێیە.
میادە سەردار یونس بۆ هێلین میدیا: گرنگیی بەشدارییکردنی ئافرەتان لەناڤا هەڵبژاردندا زۆر گرنگە، گرنگ و پێتڤییەکی سەردەمیانەیە ڕۆڵی ئافرەتان لەناڤ دەستهەلات و حکومڕانیێدا بەردەوام بەرەڤ پێش بچیت. پارتی دیموکراتی کوردستان باوەڕییەکی تەواوی بە شیانێن ئافرەتان هەیە. لە چەندین کابینەی حکومەتا هەرێما کوردستانێ پۆستی وەزیر وەرگرتیە و کاروبارێن حکومەتی و وڵاتیان بە ڕێڤە دەبەن، بە ڕەنگێکی زۆر سەرکەفتیانە. ئەزموون و دیرۆکی ڕۆڵی ئافرەتان لەناڤ بوارێ سیاسی و حکومی و ڕێکخراوەیی زۆر باش ئەنجامی هەبوویە.
لە هەرێما کوردستانێ بە دیاریکری، پشتی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، ئافرەتان ڕۆڵێکی بەربچاو هەبوو لەناڤ بوارێ سیاسی و حکومی و ڕێکخراوەیی. لەناڤ کاروبارێن ڕۆژانەیێن خۆیدا شیا کاریگەریی دروست بکات، بە باشترین شێوە خزمەتی دامەزراوەیێن پارتایەتی و گشتی بکات و بۆ هۆکارێک بوو کە ڕێژەی ئافرەتان ڕۆژ بۆ ڕۆژێ پتر بێنە دیتن لەناڤ سێکتەری دەستهەلات و حکومڕانیی کوردستانێدا.
پارتی دیموکراتی کوردستان، ژبەر باوەڕی بوون بە شیانێن ئافرەتان لەناڤ بوارێ سیاسی، ئافرەتان بە هەڵبژاردن گەیشتییە پلەی مەکتەبی سیاسی، و ئەڤە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کو ئافرەت خاوەن هێزێکی مەزنە لە ڕێڤەبرنا کارێن پێ دێنە سپاردن و شیانی دایە بە باشترین شێوە کارێن خۆی بە ڕێڤە ببات.
ئەگەر ڕێگری لە ئافرەتان نەهێتە کرن، دێ ببێتە مەزنترین کارەکتەری سیاسی و پەرلەمانتار و وەزیر، بەرەڤانی لە مافێن ئافرەتان و خێزان و جڤاکی بکات. گرنگ و پێتڤییە پتر دەرفەت بە ئافرەتان بهێتە دان خۆی لەناڤ دەستهەلات و حکومڕانیێدا ببینێت بۆ ئەو چەندێ پتر خزمەت بکات.