رۆژنامەی ھەولێر

550 هەزار مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن

سبەی دووشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات و بۆ ئەم مانگەش 550 هەزار مووچەخۆر مووچەكانیان بە دیجیتاڵی وەردەگرن.

پڕۆژەی هەژماری من رایدەگەیەنێت: نزیکەی 550 هەزار مووچەخۆری مەدەنی و خانەنشین، مووچەی مانگی هەشت بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردبووەوە.

بەگوێرەی لیستەكە، سبەی دووشەممە دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات و لە ماوەی سێ رۆژدا، سەرجەم مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن