رۆژنامەی ھەولێر

حکومەتی هەرێم 40 هاووڵاتیی دەستگیرکراوی لە لیبیا گەڕاندەوە نیشتمان

ئەمڕۆ یەکشەممە،لە ڕاگەیاندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 40 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی ڕێگەی هەندەرانیان گرتە بەر، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر دەکرێن و دووچاری ڕێگەیەکی سەخت و دژوار دەبنەوە، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیرایە بەر و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 26 تشرینی یەکەمی 2025، گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

دوای گەیشتنەوەیان بە خاكی هەرێمی كوردستان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پزیشکی و هاوکاری، لەگەڵ ئازادکراوان بوون و پشکنینی پێویستی پزیشکییان بۆ ئەنجام درا، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە لای كەسوكاریان.