رۆژنامەی ھەولێر

لە کابینەی نۆیەمدا هەزار و 840 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی گشتی زیاد کراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڵاوی كردەوە: “لە کابینەی نۆیەمدا چەندین وێستگەی گرنگی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست کران، هەزار و 840 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی گشتی زیاد کرا، زیاتر لە سێ هەزار و 500 پرۆژەی دابەشکردنی کارەبا و 61 پرۆژەی گواستنەوەی کارەبا جێبەجێ کران.”

ئاماژەی بەوەش داوە، وێستگەکانی گەرمیان، خورمەڵە، بازیان و خەبات دیارترین پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبان لە کابینەی نۆیەمدا، کە گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەم شێوەیە بووە:

*هەزار و 840 مێگاوات، زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا.
*سێ هەزار و 503 پرۆژە بۆ دابەشکردنی کارەبا
*61 پرۆژە بۆ گواستنەوەی کارەبا
*550 مێگاوات، وێستگەی هەڵمی
*500 مێگاوات وزەی پاک
*500 مێگاوات کۆمبایند سایکل
*290 مێگاوات، وێستگەی سووتەمەنی

ئاشكراشی كردووە، هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەباش بە گوێرەی جۆری وزە لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:

*غازی سروشتی 83%
*کارۆئاوی 1%
*نەوتی ڕەش 11%
*گازوایل 5%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی كردووەتەوە، هاوتەریب لەگەڵ بنیاتنانی وێستگەکانی کارەبا، سیاسەتی پاراستنی ژینگە پەیڕەو کرا، ئێستا ڕێژەیەکی بەرچاوی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕێگای وزەی پاکەوە بەرهەم دێت