رۆژنامەی ھەولێر

ئومێد خۆشناو: کۆیە ئیشی دەوێ نەوەک گارە گار

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکدا دەڵێت: کۆیە خوێنێ بۆ خۆشگوزەرانی و شکۆمەندی داوە، ئیشی دەوێ نەوەک هاوار و گارە گار.

شەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(فەیسبووک) بەناونیشانی(سڵاوو کۆیە) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: دەڵێن برادەرێک دوو سێ جاران لە کۆیە، سڵاوی ناردبوو، من بەسروشتی خۆم و ئەخلاقی ئەو ڕێبازەی لەسەریم، وەڵامی هەموو سڵاوێک دەدەمەوە، بەڵام مەرج نییە سڵاو لە هەموو کەسێک بکەم!.

پارێزگاری هەولێر نووسیوویەتی: ئەوەی ئەو چەند ساڵە بەشانازیەوە خزمەتی کۆیەمانکرد، کاکی سڵاو نێر، بەهەموو تەمەنی خۆی و حزبەکەی خزمەتی کۆیەی نەکرد و ناکات.

دەڵێت: کۆیە شیڕە شیڕ و هاوار هاواری ناوێی، وەک خەرکی وراتی کۆیە گوتەنی(گارە گاری ناوێ)، کۆیە (خونی) داوە لۆ خۆشگوزەرانی و شکۆمەند ژیان، کۆیە ئیشی دەوئ ئیش نەک هاوارو گارەگار.!

هەر لە پەیامەدا، ئومێد خۆشناو نووسیوویەتی: خەرکی کۆیەی ئازیز لە ڕابردوو بەشانازیەوە لەخزمەت بووین، ئێستاش لەخزمەتین لە داهاتووش زێتر و زۆرتر لەخزمەت کۆیە دەبین، هێز نییەو نابێ بتوانێ بمان وەستێنیێ.

دەڵێت: 11ـی 11 کۆیە وەرامی نییەت و خزمەتی ئێمەو گارە گاری تۆ دەداتەوە، پەلە مەکەو چاوەڕوان بە، کۆیە لەگەڵیشیدا کوردستان ئەو جارە قسەو بڕیاری خۆی دەدات، خراپ و باش حەقی خۆی وەر دەگرێ، وەسلام ….دەبرێ ماشااللە.