ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی ئازیزی گەڕەکی کورانی عەنکاوە دەکەینەوە کەوا سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە 2025/10/26، ،سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە ڕێگای سەرجەم تیمەکانی هەڵمەتێکی فراوانی چاککردنەوەی تەواوی کوچەو کۆڵانەکانی کورانی عەنکاوە دەست پێدەکات
بۆ ئەم مەبەستە داواکارین لە هاوڵاتیان و خەڵکی گەڕەکی ناوبراو، بۆ هاتووچۆکردنیان، لە کاتی داخستنی کۆڵانەکان هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکانمان لەپێناو کارئاسانی و باشترکردنی ڕێگاوبانی کۆڵانەکانی کوران عەنکاوە .
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

