بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند قوتابییانی پۆلی 12 دەتوانن بە شێوەیەکی راستەوخۆ فۆرم لە سێ کۆلێژ وەربگرن.
ڕۆژی پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەم، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: زانکۆی سەلاحەدین سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە دەتوانن سەردانی ئەم کۆلێژانە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ.
کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان – سەرجەم بەشەکان.
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان – بەشی وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئایینی.
کۆلێژی ئاداب – بەشی فەلسەفە و شوێنەوار.
سامان عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاند: پێویستە داواکار ناوی لە هیچ شوێنێک نەگەڕابێتەوە و بەپێی ڕێنمایی وەرگرتن بۆ ساڵی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

