رۆژنامەی ھەولێر

لە هەولێر زیاتر لە 130 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر سوتێنرا

ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵسا بە سوتاندن و لەناوبردنی زیاتر لە 130 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر كە پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستیان بەسەردا گیرابوو.

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لێژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵسا بە لەناوبردن و سوتاندنی 130 كیلۆ و 555 گرام لەمادەی هۆشبەر.

مادە هۆشبەرەكان پێكهاتبوون لە جۆرەکانی (کریستاڵ – هێرۆین – تلیاک – حشیش- ماریجوانا – کۆکاین – گراس – جگەرەی ئامادە کراوی هۆشبەر، حەبی جۆراو جور).

ئەم مادە هۆشبەرانە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەردا گیرابوو کە بریتی بوون لە 740 دۆسیە کە لە ساڵانی 2022-2023 دەستیان بەسەردا گیرابوو.

وێنە: ئەو بڕە زۆرەی مادەی هۆشبەر كە لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەردا گیرابوو:-