وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند زیاتر لە 2 هەزار و 490 زه‌ویی دیكه لە هەولێر تاپۆ كران.
ڕۆژی چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، (2490) پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی 11ـی عارەب كەند لە هەولێر تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: به‌پێی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی 2490 كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی 11ـی عارەب كەند لە هەولێر له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆماریان (تاپۆ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان.

