پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراك باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته كێشه‌كان له ناوچه‌كه به ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
باراك سوپاس و ستايشى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هاوكارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له سووريا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داواى به‌رده‌واميى گێڕانى ڕۆڵه ئهرێنييهكهى لێ كرد.

