سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئابووریی عێراق بە گشتی لە قەڵەم دا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پرسی ئاو، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا. لەمبارەیەوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئابووریی عێراق بە گشتی لەقەڵەمدا.
ههروهها دهربارهى پهيوهندييه كولتوورى و كۆمهڵايهتييهكان بيروڕايان گۆڕييهوه و دواین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بە گشتی، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

