ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
بەشێك لە توێژە هەرە گرنگەكانی كوردستان كە فەرمانبەرانن ئەمجارەش بڕیاریان داوە بە دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، فەرمانبەران دەڵێن كلیلی سەركەوتنی كوردستان بە دەست پارتییە بۆیە پێویستە هەمووان لەو هاوكێشەیە تێ بگەن و لە ڕۆژی 11 مانگی داهاتوو بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان دەنگ بە لیستی (275) بدەن.
مەسعود عوسمان فەرمانبەرێكی بەرێوەبەرایەتی گشتیی گومرگە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری؛ ئەو دەڵێت: مێژووە پڕ لە سەروەریەكەی پارتی لە هەموو قۆناغێکدا، وامان لێ دەكات بە دڵ و بە گیان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ پارتی بدەین، دەنگدان بە لیستی و سەرۆكی پێشمەرگە و رابەری گەلەكەمان سەرۆك بارزانی جێگای شانازیی هەمیشەییمانە لە پێناو ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی گەڵەكەمان، ناكرێت ئێمە چاوكراوە نەبین و نەبینین ئەم هەموو قوربانیدانەی ڕێبازی پڕ لە سەروەری پارتی لە ساتە سەختەكانی گەلەكەمان، پارتی تاكە حیزبی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتیەكەی پارێزگاری لە خوێنی سەدانهەزار شەهید و ئەنفاڵ كردووە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سەربەخۆیی و دامەزرانی دەوڵەتی كوردستان خۆی نەچەماند و بەرهەڵستی هەموو سیاسەتێكی دژمندارانەی كرد بەرامبەر بە خاك و ئاوەدانی و ئارامی كوردستان، ئێمە وەك كادیر و ئەندام و لایەنگری پارتی هەمیشە بە گیان و خوێنمان قەرزارباری سەرۆك بارزانین و دەنگمان بۆ لیستی سەرۆك بارزانیە، لە پیناو بەدیهێنانی ئامانجە رەواكانی گەلەكەماندا. ڕێبازی پارتی و ئامۆژگاریەكانی سەرۆك بارزانی تاجی سەرمانە و پێناسەی كوردبوونمانە، دەنگمان بۆ لیستی ٢٧٥ پارتی دووپات دەكەینەوە و خزمەتی ڕێبازی بارزانی نەمر كاری هەمیشەیی و بەردەواممانە تا دوا هەناسەكانی ژیانمان.
زانا قاسم لە كەرتی گومرگە و فەرمانبەرە لە وەزارەتی دارایی دەڵێت: ئەو ئەزموونەی لە هەرێمی كوردستان هەیە لە بواری ئارامی و ئاوەدانی و ئاسایش مایەی ڕێز و سوپاسە، كابینەی نۆیەم لە هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵ و توانای خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی خزمەتی تاك بە تاكی كوردستان بكات، ئەوەش ئەزموونێكی جوانە و نەتەوەكانی دیكەی عێراق و ناوچەكانی دیكەی عێراق دەتوانن سوودمان لێ بێنن، ئەم بووژانەوەیەی كە هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە بینیوە بووەتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیانی ناوچەكانی دیكەی عێراق پێوەی سەرسام بن. هەربۆیەش كوردستان بۆتە سەنتەرێكی گەورەی بارزگانی و گەشتیاری لە ناوچەكە، هەروەها ئەگەر پارتی سەربكەوێ ئەوا كار بۆ ئەوە دەكات كە یاسای نەوت و غاز بە شێوەیەكی هاوسەنگ پەسەند دەكرێت بەمەش هەموو گەلانی عێراق دەتوانن سوود لەو یاسایە وەربگرن، ئیدی ئەو یاسایە دەبێتە دەروازەیەك بۆ ئەوەی چیتر حكوومەتی فیدراڵی گرفت بۆ كەرتی وزە و نەوتی هەرێمی كوردستان دروست نەكات و بێگومان ئەو یاسایەش دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی كاریگەریی هەبێت لەسەر زیاتر گەشانەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی.
سەلمان سورچی سەبارەت پێگەی ستراتیژی پارتی دەڵێت بوونی فراكسیۆنێك و لۆبییەكی بەهێزی كوردی لە بەغدا، گەرەنتی ئەوەمان بۆ دەكات كە دەنگی كورد لە بڕیارە چارەنووسسازەكانی عێراقدا ببیسرێت و پێگەی كورد وەك هاوبەشێكی سەرەكی لە پرۆسەی سیاسیی وڵاتدا بپارێزرێت. ئەمەش لە ڕووس ستراتیژەوە گرنگی خۆی هەیە. ئەوسا و ئیستا و لەمەولایش، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا پێگەیەكی گرنگە بۆ گەلی كورد هەیە، چونكە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت لە ناوەندەكانی بڕیاری عێراقدا بەرگری لە مافە دەستووری و داراییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت و پێگەی كورد وەك یاریزانێكی سەرەكی لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا بچەسپێنرێت. ئیدی گرنگە بۆ بەهێزبوونی كورد و پیگەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەنگ بە ژمارە (٢٧٥)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.

