لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی نزاری سیدەكان بە گوژمەی ( ٣٧٨،٧٧٠) سێ سەد و حەفتا و هەشت ملیون و حەفت سەد و حەفتا هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت.
ئەو پڕۆژەیە بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە زۆر گرنگە كە زیاتر لە 200 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
ئێستا كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 40%ی كارەكانیشی تەواو بووە كە پێكدێت له دانانی بۆڕیی پۆلی ئەسیلین و دروستكردنی خەزانی ئاو و دابەشكردنی بەسەر دانیشتووانی سنوورەكە.

