رۆژنامەی ھەولێر

داهاتەکەی بۆ تووشبوانی شێرپەنجەیە د. رەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، هونەرمەند د. رەوا جەمال عەبدول، لە شاری سلێمانی کۆنسێرتێک ساز بکات و داهاتەکەشی بۆ چارەسەری تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجەیە.

هونەرمەند د. رەوا جەمال بە (هەولێر)ـی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە ٢٣ی١١، لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، کۆنسێرتێک ساز دەکات و داهاتەکەشی بۆ تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەیە، بۆیە هیوادارم زۆرترین کەس ئامادەبن.
سەبارەت بە بەرهەمی نوێیش، د. رەوا وتی “چەند بەرهەمێکی نوێم ئامادەیە، هێشتا نازانم چۆن بڵاویان دەکەمەوە، چونکە باوی ئەلبوم نەماوە، ئیدی رەنگە بە تاک بڵاویان بکەمەوە، بەشێوەی کلیپ بێت.
جێی ئاماژەیە د. رەوا جەمال عەبدول، جگە لەوەی هونەرمەندێکی دیارە، ددانپزیشکە و سەرجەم بەرهەمەکانیشی لەسەر ئەستۆی خۆی بەرهەم دەهێنێت.