دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بە مەبەستی پرسین لە تەندروستی، سەردانی هونەرمەندی کورد (خەلیل موراد وەندی) کرد.
وێڕای پرسینی تەندروستی، لە سەردانەکەدا د.سالار عوسمان پالپشتی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ هونەرمەند (خەلیل موراد وەندی) دووپات کردەوە و هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
خەلیل موراد وەندی هونەرمەند و مامۆستای زانکۆیە، نزیکەی 85 گۆرانی بۆ ڕادیۆی کوردی بەغدا و 20 گۆرانی بۆ تەلەڤزیۆنەکان تۆمار کردووە، بە گۆرانی و ئاوازە ڕەسەنەکانی لەناو دڵ و دەروونی خەڵکی کوردستاندا جێگەی خۆی کردەوە.

