رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر .. پڕۆژەی دووسایدی ڕێگای ( هەولێر – كۆیە )ی بەسەركردەوە

ئەمڕۆ شەممە 2025.10.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، بەیاوەری مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار و هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی هەولێر و سائیب هاڕوون، بەرێوەبەری ناحیەی کەسنەزان و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە، پڕۆژەى دووسایدی ڕێگای( هەولێر – كۆیە )ی بەسەركردەوە کە بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت و پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگاوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە و لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆك وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی ( 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار ) لەلایەن كۆمپانیان ئوزان كە كۆمپانیایەكی ناوخۆییە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و لە ئێستادا 30%ی كارەكانی تەواوبووە و چاوەڕوان دەكرێت پڕۆژەكە لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا زووتر تەواوبكرێت.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لە نزیکەوە ڕێگاكەی بەسەرکردەوە، کە سێ لاین ڕۆیشتن و سێ لاین هاتنە و پانی هەر لاینێکی ( 12 ) مەترە، بە سێ چینی ( 22 ) سانتیمەتری قیڕدەکرێت، ڕێگاکە ( 6 ) ئۆڤەر پاس، ( 5 ) ژێر پرد و پردێکی گەورەی بە درێژی ( 250 ) مەتری تێدایە، ئەوە بێجگە لە دروستکردنی ( 160 ) ئاوبڕی کۆنکرێتی، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکاران و کۆمپانیایی جێبەجێكار کرد، بۆ ئەنجامدانی كارەكان ، كە بە تەواوبوونی ئاسانکاریەكی زۆر پێشكەش بە هاتووچۆی هاوڵاتییان دەكات و دووری مەودای نێوان ( هەولێر – کۆیە ) بۆ ماوەی 27 خولەک کەم دەكاتەوە.

جێگەی باسە، پڕۆژەی دووسایدی ( ڕێگای هەولێر – كۆیە )کە بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت، پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگاوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆك وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی ( 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار ) بە بەرزترین ئاستی کوالێتی جیهانی دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و كارکردن تێیدا بەدرێژی ( 37 ) كیلۆمەتر لەلایەن کۆمپانیای ئوزان بەردەوامە و لە ئێستاشدا 30%ی كارەكانی تەواوبووە و چاوەڕوان دەكرێت پڕۆژەكە، کە بەشێكە لە تۆڕی ڕێگاوبانی کوردستان و هەولێری پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی ( سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكان ) لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا زووتر تەواوبكرێت، ڕێگاکە، پێكهاتووە لە سێ لاین ڕۆیشتن و سێ لاین هاتن، پانی هەر لاینێکی ( 12 ) مەترە، ئەوە بێجگە لە بوونی ( 6 ) ئۆڤەر پاس، ( 5 ) ژێر پرد و پردێکی گەورەی بە درێژی ( 250 ) مەتری و دروستکردنی ( 160 ) ئاوبڕی کۆنکرێتی.